بۆچی پارەی مووچە بە لێبڕینەوە نێردرا؟

پەرلەمانتارێک بڕی لێبڕینی مووچە و هۆکارەکانی ئاشکرادەکات.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مووچەی مانگی تەمموز نزیک بە 600 ملیار دیناری لێبڕاوە، هێشتا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی سەربازی نەدراوە.

باس لەوەش دەکات، “ئەو 549 ملیار دینارەی نێردراوە لەسەر لیستی مووچەی مانگی تەمموز نێردراوە بۆ مووچەی مەدەنی فەرمانبەران و خانەنشینان بۆ مانگی ئاب دوای لێبڕینی زیادە و جیاوازیی لیستەکان و دوو مووچە، هێشتا بڕیاری خەرجکردنی مووچەی سەربازی مانگی تەمموز و ئاب نەدراوە”.

دەشڵێت، بۆ مانگی حوزەیران مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی و خانەنشینان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان 653 ملیار دینار هاتووە، بۆ مانگی تەمموز بڕی 549 ملیار دینار هاتووە، واتە بۆ هەر مانگێک نزیک بە 100 ملیار دینار لە مووچە کەمکراوەتەوە.

ئەو پەرلەمانتارە باس لەوەش دەکات، بابەتی تەوتین و نەوت و داهاتی نانەوتی گرفتێکی دیکەیە و بێ چارەسەر ماوەتەوە، تەوتین چارەسەرە بۆ کێشەی لیستەکانی مووچە کە حکومەتی هەرێم ئامادە نییە ئەنجامی بدات، داهاتی نەوت و ناوخۆ رادەست ناکات تاوەکو بودجەی بەکارخستن و بودجەی وەبەرهێنانمان بۆ بێت، سەرەڕای ناوی دوو مووچە و دامەزراندنی تازە لە لیستەکان کە چارەسەری نەکردووە.

سۆران عومەر دەڵێت، دەمێکە هاواردەکەین کێشەی لیستەکانی مووچە جددیە و چاکیبکەن، هەموو مانگێک ئەم زیادکردنە نائاساییەی مووچە رابگرن دوو مووچە ببڕن، تێبینییەکانی چاودێریی دارایی هەرێم و بەغداد چاکبکەن.

 

بابەتی پێشتر

بەرگریی شارستانیی هەولێر: هاوڵاتییەک لە کاتی مەلەکردندا خنکا

بابەتی دواتر

سەبارەت بە رێگای گەشەپێدان وەفدێکی عێراق سەردانی تورکیای کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەشی كوردیی رادیۆی سوید داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی رادیۆی سوید بڕیاریدا بە داخستنی بەشی کوردی. رادیۆكە بڵاویكردەوە، بڕیارەكە لە چوارچێوەی سیاسەتی پاشەکەوتکردن و کەمکردنەوەی خەرجییەکانە.…
Total
0
Share