كارمەندێكی پۆلیسی زاخۆ لە ئاكامی شەڕێكدا گیانیلەدەستدا

دوای برینداربوونی لە شەڕێكدا كارمەندێكی پۆلیسی زاخۆ گیانیلەدەستدا.

ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، ئێوارەی دوێنێ بەشی فریاكەوتنی پۆلیس لە رووداوێكی شەڕكردن لە یەكێك لە ھۆڵەكانی ئاھەنگێڕان ئاگاداركراوەتەوە.

دوای گەیشتنی تیمی پۆلیس و هەوڵدان بۆ كۆنتڕۆڵكردنی شەڕەكە، یەكێك لە كارمەندانی تیمەكە بەناوی (ئەیوب ئازاد زوبێر) برینداربووە و رەوانەی نەخۆشخانە كراوە، وتەبێژی پۆلیس وای وت.

وتیشی، لە نەخۆشخانە چارەسەری بۆ كراوە و رەوانە كراوەتەوە، بەڵام بەیانیی ئەمڕۆ تەندروستیی تێكچووە و دوای رەوانەكردنی بۆ نەخۆشخانە لەوێ گیانیلەدەستدا.

ئەحمەد رەمەزان ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی یاسایی بۆ رووداوەكە رێكخراوە و چاوەڕوانی ئەنجامی پشكنینەكان دەكەن بۆ زانینی هۆكاری سەرەكیی گیانلەدەستدانی كارمەندەكەیان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاسایشی سلێمانی: سێ تۆمەتبارمان دەستگیرکرد کە زیانی 28 ملیۆن دیناریان بە هاوڵاتییەک گەیاندبوو

ئاسایشی سلێمانی، دەستگیرکردنی سێ تۆمەتبار رادەگەیەنێت کەزیانی 28 ملیۆن دیناریان بە هاوڵاتییەک گەیاندبوو. بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە…
زیاتر ببینە

پۆلیسی سلێمانى نۆ كه‌سی له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردوو ده‌ستگیركرد

پۆلیسی سلێمانى ڕایگه‌یاند، نۆ كه‌سیان له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه‌ى شه‌وى ڕابردووى گه‌ڕه‌كى كانى سپیكه‌ ده‌ستگیركرد. به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى له‌…
Total
0
Share