نوێترین زانیاریی لەسەر مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان

د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، ” ئەو پارەیەی ئەمڕۆ بۆ مووچە نێردرا پارەی پێویستە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێم”.

د. نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەشکرد بە گوێرەی بەدواداچوون و قسەکردنمان لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، مووچەی مانگی تەمموز یاخود مانگی حەوت بۆیە خەرجنەکراوە، چونکە خراوەتە بڕی ئەو پارە زیادانەی لە مانگەکانی رابردوودا بۆ مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەران رەوانەی هەرێم کراوە، لەو مانگانەدا بڕەکانی ناردنی پارە جیاواز بووە.

ناوبراو باسی لەوەشکرد، وەزارەتی دارایی عێراق پێی وایە، حکومەتی هەرێم پەیوەست نەبووە بە یاساکانی بودجەی فیدڕاڵی و حکومەتی هەرێمیش باس لەوەدەکات هیچ کێشەیەک لەلای ئەوانەوە بوونی نییە، ئەو بابەتەش دەبێت دیوانی چاودێری عێراق یەکلاییبکاتەوە.

دەشڵێت، ” لەماوەی چەند مانگی رابردوودا دەبوایە ئەو کێشانەی بوونیان هەبوو، چارەسەر بکرانایە، رێکارەکان رێکبخرانایەتەوە بەڵام بەداخەوە درێژەی کێشا و شاندەکانی هەردوولا نەیانتوانیووە ئەو پرسانە چارەسەربکەن”.

د. نەرمین مەعروف ئاماژەی بەوەشکرد، مووچەی فەرمانبەرانی مەدەنی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئاب نێردراوە بۆ هەرێم و چاوەڕواندەکرێت لەماوەی ئەمڕۆ و سبەینێدا مووچەی هێزە ئەمنییەکان بۆ مانگی حەوت خەرجبکرێت و لە هەفتەی داهاتوودا مووچەی مانگی ئابی هێزە ئەمنییەکان خەرجبکرێت.

بابەتی پێشتر

پاسێک وەرگەڕا و 27 کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

پەیامێك لە وەزیری دارایی عێراقەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share