پەیامێك لە وەزیری دارایی عێراقەوە

وەزیری دارایی عێراق جەختدەكاتەوە لەسەر پێویستیی سەرلەنوێ داڕشتنەوەی پەیكەری بانكە حكومییەكان لەپێناو خزمەتكردن بە هاوڵاتییان.

تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، رێكخستنی كاری كەرتی بانكیی حكومی گرنگە، بەهۆی ئەوەی دەبێتەهۆی زیادبوونی متمانە بە سیستمی بانكی و فەراهەمكردنی كەشێكی دارایی سەقامگیری و پاڵپشتیی گەشەی ئابوری، كە هەموو ئەمانە لێكەوتەی ئەرێنی دەبێت لەسەر ئابوریی نیشتمانی.

هەروەك ئاماژەی بە گرنگیی سوودوەرگرتن لە شارەزایی كۆمپانیا جیهانییە بەناوبانگەكان كرد لە بواری رێكخستن و داڕشتنەوەی پەیكەری دامەزراوە داراییەكاندا.

تەیف سامی وتیشی، “ئامانجی وەزارەتەكەی ئەوەیە بانكە عێراقییەكان لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی پەسەندكراو بن بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر بە هاوڵاتییان”.

ئەو وتانەی وەزیری دارایی لەمیانەی سەرۆكایەتیكردنی كۆبوونەوەیەكی هەماهەنگیدا بوو لەگەڵ كۆمپانیای وردبینی و چاودێریی نێودەوڵەتی (ئەرنست ویۆنگ) بۆ بەدواداچوونی پلانە هونەرییەكان لە رێكخستن و تێكەڵكردنی كاری بانكەكانی رافیدەین و رەشید و كۆمپانیاكانی دڵنیایی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بڕیار رەشید: ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ناردنی مووچەی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی بە رەزامەندیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە و…
Total
0
Share