وەزارەتی پەروەردە داوا دەکات لە ماوەی چەند رۆژێکدا لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژیان بۆ رەوانەبکرێت.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەکانی کردووە، لیستی ناوی مامۆستایانی وانەبێژی هەمیشەییتان بۆ دەنێرین بە مەبەستی وردبینیکردنیان.
ئاشکراشیکرد، حەوت رۆژ لەبەردەم پەروەردەکاندا هەیە بۆ وردبینیکردن و گەڕاندنەوەی ناوەکان و رۆژی 5 ی ئەیلول کۆتا رۆژی ناردنەوەی ناوی مامۆستایانی وانەبێژە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانی وەزارەت.