راگەیەندراوێک لە ئاسایشی سلێمانییەوە لەبارەی رووداوەکەی سەرچنار

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ توانیویانە دوو تۆمەتباریی ماددە هۆشبەرەکان بە برینداری لە گەڕەکی سەرچنار دەستگیربکەن.

لە راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایش بە هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، کاتژمێر 9:00ی بەیانی ئەمڕۆ لەگەڕەکی سەرچناری شاری سلێمانی، پاش ڕووبەڕوبوونەوە توانیان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر بە برینداری دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر بڕی زیاتر لە 14 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ.

ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا تۆمەتباران بە ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵیەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەیان بەردەوامە.

لە رووبەڕووبوونەوەکەی ئاسایش و ئەو باندەدا کارمەندێکی دەزگای ئاسایش برینداربووە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

بابەتی پێشتر

کاریگەرییە نوێیەکانی هۆڕمۆنی غودەی دەرەقی ئاشکرادەکرێت

بابەتی دواتر

بەهۆی تەشەنەکردنی ئاگرێکەوە لە 45 شاری بەرازیل باری نائاسایی راگەیەندرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share