سوودەکانی رۆیشتن بە پێ بە شێوەیەکی خێرا

رۆیشتن بە پێ بە شێوەیەکی خێرا، نە پێویستی بە شوێنێکی تایبەتە نە بە ئامێر و کەلوپەلی تایبەت، دەتوانیت رۆژانە لە هەر شوێنێکی ماڵەکەت یان هۆڵە وەرزشییەکەت یان باخچەیەکی نزیک ماڵتان بۆ ماوەیەک ئەنجامی بدەیت و چەندین سوودی گرنگ بە جەستەت بگەیەنیت.

پێگەی Health Shots بڵاویکردووەتەوە، گەر بتوانیت رۆژانە راکردن بکەیتە بەشێک لە رۆتینی ژیانت ئەم سوودانەی بۆ تەندروستیت دەبێت:

-تەندروستیی خوێنبەرەکانی قاچ و پێیەکان دەپارێزێت.

-قاچ لە خوێن مەیین دەپارێزێت.

-تەندروستی ماسولکەکانی قاچ باشتردەکات.

-تەندرستیی دڵ باشتردەکات و خوێن چالاکانەتر بۆ بەشەکانی دیکەی جەستە دەڕوات.

-باری دەروونی باشتردەکات.

-کێشی جەستە لە ماوەیەکی کەمدا کۆنتڕۆڵ دەکات.

بابەتی پێشتر

گۆڕینی پێکهاتەی ریخۆڵەی مانگا.. رێگەیەکی داهێنەرانە بۆ رووبەڕووبوونەوەی گەرمبوونی جیهان

بابەتی دواتر

کاریگەرییە نوێیەکانی هۆڕمۆنی غودەی دەرەقی ئاشکرادەکرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share