پرۆسەی دابینکردنی بەنزینی ئۆکتان بەرز لە کەرکوک دەستپێدەکات

بە هەوڵی پارێزگاری کەرکوک پرۆسەی دابینکردنی بەنزینی کوالێتیی باش لە شارەکە دەستپێدەکات.

نووسینگەی راگەیاندنی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بە هەوڵی پارێزگاری کەرکوک و لەڕێگەی پەیوەندیکردن بە وەزارەتی نەوتەوە بە نوێنەرایەتیی کۆمپانیای دابەشکردنی بەرهەمە نەوتییەکان، سەبارەت بە گرنگیی دابینکردنی بەرهەمی بەنزینی کوالێتیی باش بۆ شاری کەرکوک، ئەو پرۆسەیە دەستپێدەکات.

باس لەوەش دەکات، پرۆسەکە بە شێوەیەک دەبێت کە هاوڵاتی متمانەی لەلادروستبێت سەبارەت بە رۆڵی حکومەت و دامەزراوەکان کە خزمەتکردنی هاوڵاتییان له پێشینەی کارەکانیانە.

بابەتی پێشتر

نرخی مریشك زیاتر دابەزی

بابەتی دواتر

راگەیەندراوێك لە هاتوچۆی هەڵەبجەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share