پۆلیسێکی پاسەوانی سنوور لەسەر رێگەی سموود، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانیلەدەستدا و لە ئێستادا تەرمەکەی لە پزیشکی دادییە.
رزگار لەتیف، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، رووداوە هاتووچۆکە لە نزیک گوندی زەردی حەمە لەسەر رێگەی سموود روویداوە و ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە، ناوی جەلال کەریم ئەمین-ە و پۆلیسی پاسەوانی سنوور بووە.
ئامەژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی گیانیلەدەستداوە خەڵکی شاری کەرکە و لەدایکبووی ساڵی 1971 بووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و دوای دەرهێنانەوەی تەرمی پۆلیسەکە لە ئۆتۆمبێلەکە رەوانەی پزیشکی دادیی کەلار کراوە.