قوربانییانی رووداوەكەی دەربەندیخان كوردی رۆژهەڵاتن

قوربانییانی ئەو رووداوی هاتوچۆیەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەناو تونێلی دەربەندیخان روویدا كوردی رۆژهەڵاتن، قائیمقامی قەزاكەش باس لە هۆكاری رووداوەكە دەكات.

سلێمان سەعید، قائیمقامی دەربەندیخان بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دوو تەرم لەنێو ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەدا مابوونەوە، كەمێك پێش ئێستا دەرهێندران.

وتیشی، “سێ كەس لە رووداوەكەدا برینداربوون و دووانیش گیانیان لەدەستداوە كە سەرجەمیان كوردی رۆژهەڵاتن”.

روونیشیكردەوە، رووداوەكە كاتژمێر 1:30 خولەكی بەرەبەیانی ئەمڕۆ بووە، تانكەرەكە كە نەفتای باركردووە، لەڕێگادابووە بەرەو سلێمانی، لەناو تونێلەكەدا مقەستی كردووە و دواتر كەوتووە بەسەر ئۆتۆمبێلە تایبەتەكەدا.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنی لەناو تونێلی دەربەندیخان وەرگەڕا و كەوت بەسەر بەسەر ئۆتۆمبێلێکی تایبەتدا كە پێنج سەرنشینی تێدابوو.

پێشتر بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایگەیاند، “سیان لە سەرنشینەكان بە برینداری دەرهێندران، زۆر بەداخەوە دووانیش لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا ماون، كە پێدەچێت گیانیان لەدەستدابێت”.

بابەتی پێشتر

توێژینەوەیەك: بیرکردنەوەی قووڵ دەبێتە هۆی فشاری دەروونی

بابەتی دواتر

ژمارەی ئەو گەنجانەی لە بەریتانیا بێکارن 870 هەزاری تێپەڕاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share