رۆژانە خواردنەوەی قاوە ئەم سوودانەی دەبێت

توێژینەوەیەکی نوێ سوودی نوێی قاوە ئاشکرا دەکات کە پەیوەندی بە تەندروستی دڵ و مێشکەوە هەیە، ئەمە جگە لەوەی توێژینەوەکە دەڵێت، رێگری لە هەندێک جۆری شێرپەنجە دەکات.

زۆرێک لە لێکۆڵینەوە و توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە خواردنەوەی قاوە بە شێوەی رۆژانە چەندین سوودی هەیە بۆ باشترکردنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکان و مێشک و زیادکردنی ئاستی وزە و بیرەوەری.

توێژەران باسیان لەوەکردووە، قاوە چەندین مادەی خۆراکی پێویست لەخۆدەگرێت، بڕێکی کەم لە ڤیتامینەکانی بی، ریبۆفلاڤین، ترشی پانتۆتینیک، تیامین و نیاسین بۆ جەستە دابیندەکات. جگە لە هەندێک کانزا وەک پۆتاسیۆم و مەنگەنیز و مەگنیسیۆم، قاوە دەوڵەمەندترە بە دژە ئۆکسێنەر لە سەوزە و میوە.

رۆژانە خواردنەوەی کووپێک قاوە ئەم سوودانە بۆ جەستەی مرۆڤ دابیندەکات:

نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان

خواردنەوەی قاوە بە شێوەیەکی مامناوەند پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشکەوە هەیە، توێژینەوەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، رۆژانە خواردنەوەی یەک یان دوو کوپ قاوە ئەگەری تووشبوون بە سستبوونی دڵ کەمدەکاتەوە.

نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم

قاوە توانای جەستە بۆ هەزمکردنی گلوکۆز بەرزدەکاتەوە، ئەمەش مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی شەکرەی جۆری دووەم کەمدەکاتەوە.

شێرپەنجە

خواردنەوەی قاوە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە چەند جۆرێکی تری شێرپەنجە هەیە، لەوانە شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە و شێرپەنجەی منداڵدان، توێژینەوەکە دەریخستووە رۆژانە خواردنەوەی قاوە ئەم سوودانەی دەبێت رێژەی %18.

نەخۆشییە دەمارییەکان و بیرچوونەوە

خواردنەوەی قاوە رەنگە مەترسی تووشبوون بە نەخۆشی ئەلزەهایمەر و جۆرەکانی تری بیرچوونەوە کەمبکاتەوە.

بابەتی پێشتر

شێركۆ جەودەت: سودانی لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆی مووچە دەنێرێت

بابەتی دواتر

ئاگادارییەك بۆ شۆفێران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share