لە گیاندارەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.. ڤایرۆسێكی نوێ سەریهەڵدا

ڤایرۆسێكی نوێ سەریهەڵدا، تووشی گیاندار و مرۆڤ دەبێت و لە یەكەمیانەوە بۆ دووەم دەگوازرێتەوە.

سەرەڕای ئەوەی جیهان هێشتا لە ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕزگاری نەبووە، كە تەندروستیی وڵاتان و ئابورییەكەیانی تووشی پەككەوتن كردووە، جۆرێكی نوێی نەخۆشی و ڤایرۆس سەریهەڵدا، سەرەڕای گۆڕاوەكانی كۆرۆنا كە تائێستا هۆكاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشین.

زانایان لە چین و سەنگافورەوە جۆرێكی نوێی ڤایرۆسی بۆماوەییان ئاشكراكرد كە تووشی مرۆڤ و گیاندارانیش دەبێت.

بەپێی دەروازەی زانیاریی چینی (بینبای) جۆرە نوێیەكەی ناوی (ڤایرۆسی لانی)یە و لە گیاندارە وشكاوەكییەكانەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە.

لە زاری زانایانی چینەوە تۆماركردنی نزیكەی 35 كەس لە تووشبووانی ڤایرۆسەكە لە هەردوو كەرتی شاندۆنگ و خنان-ی چینی ڕاگەیەنرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی عێراق بەکارهێنانی دەمامکی لەسەرجەم دامودەزگا حکومییەکاندا کرد بە ناچاری

وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ سێشەممە 2ی شوبات ڕایگەیاند ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریداوە بەکارهێنانی دەمامک لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتدا بکرێت…
Total
0
Share