ناڕێکیی نوستن مەترسی لەسەر دڵ دروستدەکات

بەپێی توێژینەوەیەک کە لە گۆڤاری کۆمەڵەی دڵی ئەمریکی بڵاوکراوەتەوە، ناڕێکی و خراپی نوستن دەتوانێت مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان زیاد بکات، لێکۆڵینەوەکە گەیشتە ئەو ئەنجامەی کە پەیوەندی هەیە لەنێوان ناڕێکی نوسستن لەگەڵ رەقبوونی خوێنبەرەکان.

یەکێک لە نووسەرانی توێژینەوەکە، کێلسی ڤۆڵ مامۆستا لە زانکۆی ڤاندەربیڵت دەڵێت، “ئەم توێژینەوەیە یەکێکە لە یەکەم لێکۆڵینەوەکان کە بەڵگەی پەیوەندیی نێوان ماوەی ناڕێکی نوستن و رەقبوونی خوێنبەرەکان دەخاتە ڕوو”.

بەپێی ماڵپەڕی کلینیکی مایۆ، رەقبوونی خوێنبەرەکان کاتێک روودەدات، ئەو خوێنبەرانەی کە ئۆکسجین و ماددە خۆراکییەکان لە دڵەوە دەگوازنەوە بۆ بەشەکانی جەستە ئەستوور و رەق دەبن، هەندێکجار ڕێگری لە ڕۆیشتنی خوێن بۆ ئەندام و شانەکان دەکات، خوێنبەرە تەندروستەکان نەرمن، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات لەوانەیە دیواری خوێنبەرەکان ڕەق ببن، ئەمەش نەخۆشییەکە بە لە پزیشکیدا پێیدەوترێت رەقبوونی خوێنبەرەکان.

رەقبوونی خوێنبەرەکان بریتییە لە کۆبوونەوەی چەوری و کۆلیسترۆڵ و مادەکانی تر لەناوەوە و لەسەر دیواری خوێنبەرەکان، ئەم کۆبوونەوەی چەورییە دەتوانن خوێنبەرەکان تەسبکەنەوە و رێگری لە رۆیشتنی خوێن بکەن، هەروەها دەبنە هۆی خوێن مەین.

سی ئێن ئێن ئاماژە بەوە دەکات کە رەقبوونی خوێنبەرەکان دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان، لەوانە نەخۆشییە باوەکانی دڵ، جەڵتەی دڵ و جەڵتەی مێشک.

خراپی لە نوستندا، لەوانەش خراپی کوالێتی و کەمی کات و پچڕانی خەو، پەیوەندیی بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان و مردنەکانی پەیوەست بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە هەیە.

نووسەرانی توێژینەوەکە روونیدەکەنەوە کە رێکوپێکی نووستن بە جیاوازیی ماوەی نوستن (کە مرۆڤ لە هەر شەوێکدا چەند دەخەوێت) و کاتی نوستن (کاتی دیاریکراوی نوستنی مرۆڤ لە شەودا) کاریگەرییان هەیە و تا جیاوازییەکانیان کەمتر بێت باشترە.

دوای هەڵسەنگاندنی تەندروستی دڵ و خوێنبەرەکانی بەشداربووانی توێژینەوەکە، توێژەران بۆیان دەرکەوت کە ئەوانەی ماوەی خەوتنیان ناڕێک بووە، لە نێوان 90 خولەک بۆ دوو کاتژمێر لە هەفتەیەکدا بووە، نزیکەی 1.4 هێندە زیاتر ئەگەری ئەوەیان هەیە تووشی رەقبوونی خوێنبەرەکان ببن.

ڤۆڵ دەڵێت، “ئەم ئەنجامانە ئەوە دەردەخەن کە پاراستنی خشتەی نوستنی ڕێکوپێک یان خوویی، یان خەوتنی هەمان کۆی کات لە هەر شەوێکدا، ڕەنگە ڕۆڵێکی گرنگ بگێڕێت لە ڕێگریکردن لە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان”.

بابەتی پێشتر

پاریس و زێدان لە گفتوگۆدان

بابەتی دواتر

لەژێر داروپەردووی بومەلەرزەکە دوو ملیۆن دۆلار و چوار ملیۆن لیرەی تورکیی ساختە دۆزرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیوەندیی نێوان بیستۆکەکان و شێرپەنجە.. تێگەیشتنێکی هەڵەیە یان ڕاستییەکی بێدەنگی لێکراو

پسپۆڕان و شارەزایان، بەبەردەوامیی ئامۆژگارییمان دەکەن ئامێر و خزمەتگوزارییە پێشکەوتووە تەکنەلۆژییەکان بە وریایی و بەرپرسیارێتییەوە بەکاربهێنین تاوەکو پارێزراوبین…
Total
0
Share