لە رووداوێکی هاتوچۆدا تازەلاوێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان بڵاویکردەوە، رووداوێکی هاتوچۆ لە جۆری شێلان لەسەر رێگای کەلار بەرەو ناحیەی رزگاری روویدا و بەهۆیەوە تازەلاوێک گیانیلەدەستدا.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەی بەوەکردووە، رووداوەکە نزیک مزگەوتی بوخاری لەسەر رێگای کەلار بەرەو ناحیەی رزگاری روویداوە و تازەلاوەکە ویستوویەتی بپەڕێتەوە، بەڵام مینی پاسێکی جۆری هۆندا شێلاویەتی و برینداریکردووە و پاشان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانیلەدەستداوە.

لەئێستا تەرمی تازەلاوەکە لە پزیشکی دادی قەزای کەلارە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە لەلایەن تیمی هاتوچۆوە دەستی پێکردووە.

بابەتی پێشتر

راگەیەندراوێك لە ئاسایشی هەولێرەوە

بابەتی دواتر

شێركۆ جەودەت: سودانی لەسەر بەرپرسیارێتیی خۆی مووچە دەنێرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share