وەزارەتی پەروەردە شەش ڕۆژ پشووی ڕاگەیاند

بەهۆی پێویستییەكانی كۆمسیۆن بۆ ئامادەكردنی ناوەندەكانی دەنگدان، وەزارەتی پەروەردە شەش ڕۆژ پشووی لە ناوەندە حكومییەكان ڕاگەیاند.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی پێویستیی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن بە ئامادەكردنی ناوەندەكان بۆ ڕۆژی دەنگدان، بڕیاردراوە ڕۆژی 6 تا 11ی ئەم مانگە لە ناوەندەكانی خوێندنی حكومی بكرێتە پشووی فەرمی.

وتیشی، ئەمڕۆ فەرمانێكی وەزاری تایبەت بەو پشوو دەردەكەن.

ئەو وتەیەی وەزیری پەروەردە ئەمڕۆ لەمیانەی ڕێوڕەسمی كردنەوەی قوتابخانەیەكی 18 پۆلیدا بوو لە هەولێر.

وەك ئەوەی لە وتەكەیدا دەردەكەوێت پشووەكە قوتابخانە و ناوەندە فێركارییە ناحكومییەكان ناگرێتەوە.

پێشتر بڕیاربوو پشووی ناوەندەكانی خوێندن بۆ ئامادەكارییەكانی هەڵبژاردن سێ ڕۆژ بێت.

بڕیارە یەكشەممەی هەفتەی داهاتوو 10ی تشرینی یەكەم هەڵبژاردنی پێشخراوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

زنجیرەی دەلتا هەڕەشە لە جیهان دەکات.. لەهەر خولەکێکدا پێنج کەس گیانلەدەستدەدەن

بابەتی دواتر

خەونەكەی لاپۆرتا بۆ ڕاهێنەرایەتی بەرشلۆنە قورسە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی بەنزین دابەزی

ئەمڕۆ نرخی بەنزین و گاز لە سنووری پارێزگای سلێمانی دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی. بەهمەن شێخ قادر وتەبێژی بەنزینخانەکانی…
Total
0
Share