بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی کەلار –  خانەقین، سێ کەس برینداربوون

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمییان بڵاویکردەوە، کەمێک پێش ئێستا لە نزیک گوندی شێرەوەن رووداوێکی پێکدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئاسۆزۆ ستەیشن) و ماتۆڕسکیلێکی دوو تایە روویدا ، پاشان ئۆتۆمبیلەکە وەرگەڕاوە و بەهۆی رووداوەکەوە لێخوڕی ماتۆڕسکیلەکە و شۆفێر و سەرنشینێکی ئۆتۆمبیلەکە برینداربوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست گواسترانەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار و لەلایەن تیمی هاتوچۆوە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: پیسکردنی ئاوی دەریاچەی دووکان کێشە بۆ دابەشکردنی ئاو دروستدەکات

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی بڵاویکردەوە، پیسکردنی ئاوی دەریاچەی دووکان لەلایەن گەشتیارانەوە کێشە بۆ دابەشکردنی ئاوی هاوڵاتییان دروستددەکات. بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی…
Total
0
Share