قوباد تاڵەبانی لەگەڵ فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانيی نێودەوڵەتیی كۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، پێشوازیكرد لە ژەنەراڵ كیڤن لیهی، فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سوریا و لە كۆبوونەوەی نێوانیاندا پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانان تاوتوێكران.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی پێنجشەمە لە هەولێر بە ئامادەبوونی هەر یەكە لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە و ستێڤ بیتنەر، كونسوڵی گشتیی ئەمریكا بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆك وەزیران پیرۆزبایی لە ژەنەراڵ كیڤن لیهی كرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەك فەرماندەی نوێی هێزەكانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەركەكەیدا.

لە هەمانكاتیشدا ستایشی ژەنەراڵ جۆوڵ ڤاوڵ، فەرماندەی پێشووی هاوپەیمانانی كرد كە رۆڵی گرنگی بینی لە بەهێزكردنی هەماهەنگیی نێوان هاوپەیمانان و هێزەكانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكانی دیكەی كوردستان و هیواشی خواست فەرماندەی نوێی هاوپەیمانان لەسەر هەمان رێچكە بەردەوامبێت.

لەلای خۆیەوە ژەنەراڵ كیڤن لیهی، جەختیكردەوە لەسەر هەماهەنگی و هاوكاری زیاتری نێوان هێزەكانی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری كوردستان و عێراق و ناوچەكە.

لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا گفتوگۆكرا لەبارەی چاكسازییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە و هەردوولا هاوڕابوون لەسەر پێویستیی بەردەوامبوونی پڕۆسەی چاكسازی لە هێزەكانی پێشمەرگە و جەختیشیانكردەوە لەسەر كاری هاوبەش لەپێناو عێراقێكی سەقامگیر و كوردستانێكی یەكگرتوو و بەهێزدا.

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق لە بەرژەوەندیی هەرێمی كوردستان بڕیاردەدات

بابەتی دواتر

تەندروستیی سلێمانی هۆشداریی بە هاوڵاتییان دەدات و داوایەکیان لێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان دەستگیرا بەسەر 22 تۆن دوگی ئاژەڵدا

بەڕێوەبەرایەتیی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەڵەتیی پەروێزخان رایگەیاند، لەلایەن كارمەندانی هێزەكانی یاریدەدەرێتیی ئاسایشی دەروازەی پەروێزخانەوە، دەست بەسەر بارهەڵگرێكی بەڕاد لەجۆری…
Total
0
Share