پۆلیسی سلێمانی: لەسەر ڕوداوەكەی چەمچەماڵ شەش تۆمەتبار دەستگیركران

تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان

دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی شۆڕشی سەر بە قەزای چەمچەماڵ كەسێك گیانی لەدەستدا و دووانی دیكە برینداربوون، پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، لەسەر ڕوداوەكە شەش تۆمەتبار دەستگیركراون.

بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 5ی نیسان لە ناحیەی شۆڕش-ی سەر بەقەزای چەمچەماڵ بەهۆی كێشەیەكەوە گرژی كەوتە نێوان دوو بنەماڵە و شەڕ و ئاڵۆزی دروستبوو و بەهۆیەوە دوو كەس لەهەردوو بنەماڵە برینداربوون و، هاوڵاتییەكی دوكانداریش بەسەختی برینداربوو و دواتر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویكردەوە، دەستبەجێ‌ هێزەكانی پۆلیسی سنورەكە گەیشتە شوێنی ڕوداوەكە و كەشف و هێڵكاری كرا و توانرا بەهاوكاری ئاسایشی شۆڕش شەش تۆمەتبار دەستگیربكرێت و دەستیش بگیرێت بەسەر ئەو چەكانەی كە بە تۆمەتباران بووە و ئۆتۆمبێلێكیش دەستیبەسەرداگیرا.

لەئێستادا بە بڕیاری دادوەر سەرجەم تۆمەتباران ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە، وەك ئەوەی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی پێداوە

پێشتر حاکم سەروەر، بەڕێوبەری ناحیەی شۆڕش بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، شەڕەكە لە نێوان دوو دراوسێدا دروست بووە.

بابەتی پێشتر

توشبوونی هەزار و 45 كەسی دیكە بە كۆرۆنا ڕاگەیەنرا

بابەتی دواتر

خوێندنی باڵا ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی توانستى زمانى ئینگلیزى ئاشكرا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share