کۆنتی نەشتەرگەری خێرای بۆ کرا و دوو مانگ دووردەکەوێتەوە

بەهۆی ژانەسکەوە، ئەنتۆنیۆ کۆنتیی ڕاهێنەری یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز نەشتەرگەری بۆ کراوە و ماوەی دوو مانگ لە چالاکییە وەرزشییەکان دووردەکەویتەوە.

یانەی تۆتنهام لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەرەوە بڵاویکردووەتەوە، “کۆنتی ئازاری سکی هەبووە، دوای پشکنینەکان دەرکەوتووە ئازارەکەی بەهۆی هەوکردنی زراوەوەیە، بەو هۆیەوە نەشتەرگەری بۆ کراوە و زراوی دەرکراوە، ماوەیەک دووردەکەوێتەوە.”

بەپێی زانیاریی میدیاکانی بەریتانیا، لە ماوەی ئەو دوو مانگەدا کریستیان ستیلینی یاریدەدەری کۆنتی کاروبارەکانی ڕاهێنەرەکە بەڕێدەکات.

لە ڕووی وەرزشییەوە تۆتنهام نۆ یاریی بەبێ کۆنتی ئەنجامدەدات، بەرامبەر یانەکانی مان سیتی، لیستەر سیتی، وێستهام، چێڵسی، وڵڤەرهامپتن، نۆتنگهام فۆرێست، ساوزهامپتۆن، هەروەها ئەی سی میلان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا (چوون و گەڕانەوە).

بابەتی پێشتر

فەرمی.. ئاسیای 27 لە سعوودیە سازدەکرێت

بابەتی دواتر

بەهۆی تەقینەوەی مینەوە لە ماڵەكەی خۆی گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share