چێڵسی لەبارەی کانتی و جۆرجیینیۆ-وە بڕیار دەدات

ئیدارەی یانەی چێڵسی لەبارەی نوێکردنەوەی گرێبەستی دووان لە یاریزانە ناودارەکانییەوە، بڕیارێکی یەکلاکەرەوە دەدات.

بەپێی زانیارییەکانی (90 سپۆرت)، هەریەک لە جۆرجینیۆ و نگۆلۆ کانتی تەمەنیان سەرو 30 ساڵە و دوایین وەرزی گرێبەستەکانیان لە یانەی چێڵسی بەڕێدەکەن، لەم وەرزەشدا کارلێکی بەهێزیان لەگەڵ پلانەکانی گراهام پۆتەردا نەکردووە، بەتایبەت کانتی کە پێکراوە و تاوەکو سێ مانگی دیکە ناگەڕێتەوە.

تۆد بۆیلی خاوەنی یانەی چێڵسی و هاوکارانی لە ئیدارەی “بلوزی لەندەن”، پلانیان داڕشتووە بە پارەی فرۆشی ئەو دوو یاریزانە دیکلاین ڕایس لە یانەی وێستهامەوە بگوازنەوە بۆ ڕیزەکانیان، بۆیە بڕیاردراوە لە ماوەیەکی نزیکدا دەربارەی داهاتوویان بڕیارێکی یەکلاکەرەوە بدرێت.

کێشەی چێڵسی لەوەدایە، کانتی لەلایەن ئارسیناڵ و تۆتنهام، جۆرجینیۆ لەلایەن یوڤانتۆسەوە داواکراون، ئەو جەمسەرانەی ئیدارەی بۆیلی نایەوێت مامەڵەی بازرگانییان لەگەڵدا بکات.

بابەتی پێشتر

هاندەرانی بەرشلۆنە سەرۆکی پاریسیان پەلکێشی دادگا کرد

بابەتی دواتر

ئێران: 22 وڵات داوایان کردووە درۆنیان پێبفرۆشین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share