زیاتر لە 800 ئاوارەی دیكە لە هەولێرەوە گەڕانەوە زێدی خۆیان

وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، لە كامپەكانی هەرشەم و بەحركە، 803 ئاوارە لە هەولێرەوە گەڕاونەتەوە بۆ زێدی خۆیان لە نەینەوا”.

بەپێی راگەیەندراوەكە، “ئەو ئاوارانەی لەو دوو كامپەوە گەڕاونەتەوە هاوكاریی دارایی و مرۆییان پێشكەشدەكرێت و چەندین پێداویستییان بۆ دابیندەكرێت، تاوەكو لە زێدی خۆیان سەقامگیربن”.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق پلانێكی گشتگیری بۆ كۆتاییهێنان بە پرسی ئاوارەكان داڕشتووە و پێویستە سەرجەم ئاوارەكانی هەرێمی كوردستان بگەڕێنەوە بۆ زێدی خۆیان.

بابەتی پێشتر

لەبارەی داخستنی رێگایەکەوە شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share