لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

لە سنووری ئیدارەی راپەڕین بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە کەسێک گیانیلەدەستدا، ئەمە لەکاتێکدا هەر ئەمڕۆ سێ کەسی دیکە بە رووداوی هاتوچۆ لە شارەزوور گیانیان لەدەستدا.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی راپەڕین بڵاویکردەوە، بەهۆی پێکدادانی نێوان ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێک شۆفێرێک گیانیلەدەستدا.

رووداوەکە لە کاتژمێر 5:00ی ئێوارە لە ناوچەی پشدەر روویداوە.

هەر ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەیدسادق – شارەزوور بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێل لەنزیک گوندی تەپی کەرەم سێ کەس گیانیان لەدەستدا و شەشی دیکە برینداربوون، بەمەش کۆی گیانلەدەستدان بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا گەیشتووەتە نۆ کەس.

بابەتی پێشتر

هەندێک ناوچەی سەر زەوی هێندە تیشی خۆر تێیدا بەتینە هاوشێوەی هەسارەی زوهرەیە

بابەتی دواتر

لە سودان هێرشکرایە سەر ژمارەیەک لە پزیشکانی بێسنوور

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا خنكا

گەنجێك لەكاتی راوەماسیدا لە سۆران گیانیلەدەستدا و بەرگریی شارستانیی ناوچەكە دەڵێت، تەرمەكە دەرهێنراوەتەوە. بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران ڕایگەیاند،…
Total
0
Share