ئاگر لە بازاڕی شاری کەلار کەوتەوە

بەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە بازاڕێکی ناو شاری کەلار کەوتەوە و تا ئێستا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی کەلار نەیانتوانیوە کۆنتڕۆڵی بکەن.

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کۆڵانی لەفەفرۆش و کوتاڵ فرۆشەکانی ناو بازاڕی کەلار ئاگر کەوتەوە و لە ئێستادا تیمەکانی بەرگریی شارستانیی بە هاوکاریی کاسبکارانی گوزەرەکە لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەدان، بەڵام بەهۆی زۆری ئاگرەکە نەتوانراوە کۆنتڕۆڵبکرێت.

بەهۆی ئاگرەکەوە تا ئێستا ژمارەیەک دووکان سووتاون و زیانی زۆری ماددی لێکەوتووەتەوە.

بابەتی پێشتر

مانگایەكی تایبەتە و كامێرا و پاسەوانی 24 كاتژمێریی بۆ دانراوە

بابەتی دواتر

سۆران عومەر: وەزارەتی دارایی هەرێم دانی بە هەبوونی ناوی دووبارە لە لیستی مووچەدا نا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share