ئاسایشی سلێمانی: چوار كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە بەردەقارەمان دەستگیركران

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، چوار كەس بە تۆمەتی دزیكردن لە بەردەقارەمان دەستگیركران.

بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، هێزەكانمان
لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان هەڵمەتێكیان، لە كۆمەڵگەی بەردەقارەمان (باینجان)ی سەر بە قەزای بازیان دەستپێكرد كە چوار تۆمەتبار لەلایەن هێزەكانمانەوە دەستگیركران و هەستاون بە بڕینی وایەری باخی ماڵی هاوڵاتییانی بەردەقارەمان و دزیویانە.

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە، تۆمەتبارەكان سەرجەمیان دانیشتووی بەردەقارەمانن و بە بڕیاری دادوەری دادگەی لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون و دەستگیراوە بەسەر ماتۆڕێكی سێ تایەی و ئەو وایەرانەشی كە بڕیبوویان و دزیبوویان.

بابەتی پێشتر

چێوەی هەماهەنگی: هەڵبژاردنی كاندیدەكان پەیوەستە بە سەنگی لایەنەكان لە هەڵبژاردندا

بابەتی دواتر

كۆشكی سپی: سەربازانی ئێران لە كریمیا یارمەتی ڕوسیا دەدەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

گەرمیان.. پێدانی پاسپۆرت راگیرا

نووسینگەی پاسپۆرتی گەرمیانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی هاوڵاتییانی سنوورەكە ئاگادار دەكاتەوە كە لە سبەی چوارشەمەوە پێدانی پاسپۆرت…
Total
0
Share