توێژینەوەیەک لە جێگەی زیان باسی سوودێکی ئەنجامدانی یاری ئەلیکترۆنی دەکات

توێژینەوەیەکی نوێی ژاپۆنی ئاشکرایکردووە، ئەنجامدانی یاری ئەلیکترۆنی سوودی هەیە بۆ مرۆڤ، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی لە رابردوودا بەردەوام باس لە زیانەکانی یارییە ئەلیکترۆنییەکان کراوە.

ئەوەی توێژینەوەکانی رابردوو لەبارەی یاری ئەلیکترۆنییەوە وتویانە ئەوە بووە، دەکرێت کێشەی کەمخەویی دروستبکات، کێشەی کۆمەڵایەتی و هۆکاربێت بۆ ئالودەبوون.

توێژینەوە نوێیەکە لە تۆکیۆ ئەنجامدراوە لە زانکۆی نیهۆن، لەسەر نزیکەی 97 هەزار کەس ئەنجامدراوە کە تەمەنیان لەنێوان 10 ساڵان بۆ 69 ساڵ بووە و ئەنجامەکەی دەریخستووە، کاریگەری باشی هەیە لەسەر مێشکی مرۆڤ، بەڵام بەو مەرجەی لە سێ کاتژمێر زیاتر نەبێت لە ماوەی رۆژدا.

توێژینەوەکە دەڵێت، ئەنجامدانی یاری ئەلیکترۆنی ئەگەر بەو جۆرەی باسکراوە ئەنجامبدرێت، ئەوا رەزامەندی و قایلبوونی خود لە مرۆڤدا زیاددەکات، فشاری دەروونی کەمدەکاتەوە.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانیی: ئاوڵەی مەیمون کۆڤیدێکی نوێ نییە

بابەتی دواتر

عێراق یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنی دیاریکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share