ئوسترالیا گەورەترین وێستگەی وزەی خۆر لە جیهاندا دروستدەکات

ئوسترالیا پلانی دروستکردنی وێستگەیەکی زەبەلاحی وزەی خۆری لەباکووری وڵاتەکەی پەسەندکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی ئوستورالیا ئەوەی پشتڕاستکردەوە کە وێستگەکە گەورەترین وێستەگەی وزەی خۆرە لە جیهاندا.

تانیا بلیبرسیک، وەزیری ژینگەی ئوسترالیا رایگەیاند، وێستگەکە لە توانایدا هەیە کارەبای سێ ملیۆن ماڵ دابینبکات.

باسی لەوەش کرد، پرۆژەکە پانێلی خۆر و پاتری لەخۆدەگرێت کە دواتر بە کێبڵ دەبەسترێتەوە بە سەنگافورەوە بۆ ئەوەی کارەبای بۆ هەناردەبکات.

پرۆژەی سانکیپل، رووبەرەکەی 12 هەزار هێکتار دەبێت، و دەکەوێتە ناوچەی باکووری ئوستورالیا، لەلایەن ملیاردێری تەکنەلۆژیا و چالاکوانی ژینگەیی مایک کانۆن- پروکس، پشتگیریدەکرێت.

وێستگەکە چوار مێگاوات کارەبا لە کاتژمێرێکدا دابیندەکات کە بۆ بەکارهێنانی ماڵان تەرخاندەکرێت، هەروەها دوو مێگاوات کارەبا لە کاتژمێرێکدا دابیندەکات کە لە رێگەی کێبڵی ژێردەریاییەوە هەناردەی سەنگافورە دەکرێت.

ئوسترالیا، یەکێکە لە گەورەترین وڵاتانی هەناردەکاری خەڵوز و گاز لە جیهاندا، بەڵام گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا کاریگەرییان لەسەری هەبووە بەوپێیەی وڵاتەکە رووبەڕووی شەپۆلی گەرمای توند، ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکان و لافاو بووەتەوە.

 

بابەتی پێشتر

ئایا پێویستە بەرهەمە شیرەمەنییەكان بەشێك بن لە ژەمەكانت؟

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانیی: ئاوڵەی مەیمون کۆڤیدێکی نوێ نییە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share