هیلاری کلینتۆن: ترەمپ یەکەم کەسە کە خۆی بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کاندید دەکات و بە 34 تاوان سزا دراوە

هیلاری کلینتۆن رایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ یەکەم کەسە کە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا کاندید دەکات و بە 34 تاوان سزا دراوە.

لە یەکەم رۆژی کۆنفرانسی گشتیی پارتی دیموکرات لە شیکاگۆ، هیلاری کلینتۆن، وەزیری پێشووی دەرەوەی ئەمریکا هێرشی کردە سەر دۆناڵد ترەمپ و وتی، ”ئەو یەکەم کەسە خۆی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کاندید دەکات و بە 34 تاوان سزا دراوە”.

هیلاری کلینتۆن کە هەشت ساڵ لەمەوبەر لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا بە دۆناڵد ترەمپی کاندیدی کۆمارییەکان دۆڕا، داوای لە ئەمریکییەکان کرد خەونەکەی بهێننە دی و لە هەڵبژاردندا دەنگ بە کاملا هێرس، کاندیدی دیموکراتەکان بدەن.

لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2016 راپرسییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی ئەمریکا ئەوەی ئاشکراکرد هیلاری کلینتۆن لە بەرامبەر دۆناڵد ترەمپ سەرکەوتن بەدەستدەهێنێت، هەروەها زۆرینەی دەنگەکان لە سەرتاسەری وڵاتدا بەدەستدەهێنێت، بەڵام نەیتوانی ئەو کارە ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

هەڤاڵ ئەبوبەكر: میلاكاتی فەرمانگە حكومییەكانی سلێمانی رێكدەخەینەوە

بابەتی دواتر

عێراق و ناتۆ تاوتوێی فراوانکردنی هاوکارییەکانی نێوانیان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

نرخی نەوت لە بازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەك بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لەسەروو 75 دۆلارەوە مامەڵەی…
Total
0
Share