بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە 149 هەزار و 450 دینار مامەڵەی پێوەكرا.

بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە، لە كاتی كردنەوەی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، 100 دۆلار بە 149 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەرچەندە لە ئەمساڵدا حكومەت و بانكی ناوەندیی عێراق چەند بڕیارێكیان بۆ دابەزاندنی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دەركردبوو، بەڵاًم ماوەی چەند رۆژێكە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینیوە.

بابەتی پێشتر

هۆكارەكانی نەناردنی مووچە بۆ هەرێم ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

لەبارەی داخستنی رێگایەکی سەرەکییەوە شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share