د. نەرمین مەعروف: لە هەمواری یاسای بودجە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم مسۆگەرکراوە

د. نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، لە پرۆژە هەمواری یاسای بودجەی 2024 دابەشکردنی مانگانەی مووچە لە هەرێم بە تەواوی مسۆگەرکراوە.

د. نەرمین مەعروف رایگەیاند، ئەمڕۆ لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆ کرا لەبارەی راپۆرتی لیژنە سەبارەت بە هەمواری یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی 2024، بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ دەنگدان و پەسەندکردنی پرۆژە یاسای بودجە لە دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران کە چاوەڕوان دەکرێت رۆژی دووشەممەی داهاتوو ئەنجامبدرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، بودجەی ئەمساڵ تەنها خشتەی داهات و خەرجی لەخۆدەگرێت بە بڕی خەرجی زیاتر لە 211 تریلیۆن دینار و مانەوەی دەقی ماددەکانی بودجەی ساڵی 2023 لە چوارچێوەی یاسای بودجەی سێ ساڵەی 2023, 2024, 2025 کە پارساڵ پەسەندکرا، جگە لەوە بودجەی ئەمساڵ هیچ تەرخانکراوێکی تێدا نییە بۆ گەشەپێدانی هەرێمەکان و پترۆ دۆلار.

ئاشکراشیکرد، پشکی هەرێم لەگەڵ بڕی تەرخانکراو بۆ تێچووی دەرهێنان و گواستنەوەی نەوتی هەرێم نزیکەی 20 ترلیۆن و 910 ملیار دینارە، و لەم بڕە زیاتر لە 11 ترلیۆن و نیو بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم تەرخانکراوە و بەتەواوی بەدەرکراوە لە مەرجی خەرجی کرداری، بەوەش دابەشکردنی مانگانەی مووچە لە هەرێم بە تەواوی مسۆگەرکراوە.

بابەتی پێشتر

لەبارەی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران زانیاریی نوێ ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

بڕیارێكی نوێ لەبارەی دابەشكردنی بەشەخۆراكی هاوڵاتییانەوە درا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: یەكێتی ژمارەیەكی زۆر لە كادری بە توانا و دڵسۆزی هەیە و دەتوانێت باشتر خزمەتی هاوڵاتییان بكات

قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتیاری مەكتەبی سكرتارییەتی سەرۆك مام جەلال، ئەمڕۆ سێشەممە سەردانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی…
Total
0
Share