پارێزگاری كەركوك: كاری لەپێشینەمان خزمەتكردنی هاوڵاتییانە

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت، “كاری لەپێشینەمان خزمەتكردنی هاوڵاتییانە و لەگەڵ هەموو خەڵكی كەركوك دەبین و وەك یەك تیم كار دەكەین”.

لە میانەی كۆبوونەوەیەكی فراوانی بەرپرسی یەكە كارگێڕییەكان و بەڕێوەبەرانی بەشە خزمەتگوزارییەكان، پارێزگاری كەركوك دووپاتیكردەوە كە كاردەكەن بەرەو حكومەتێكی خزمەتگوزاریی و لە خەمی دابینكردنی پێداویستییەكاندا دەبن بۆ سەرجەم هاوڵاتییان.

جەختیشیكردەوە كە كۆبوونەوەكە لە وەڵامی رێنماییەكانی سەرۆكی حكومەت و پەرۆشی بۆ جێبەجێكردنی بەرنامەی حكومەت و باشتركردنی خزمەتگوزارییەكان و گەیاندنی بە هاوڵاتییانە.

وتیشی،” لە كەركوك ئەمڕۆ وەك حكومەتێكی خزمەتگوزاریی كاردەكەین، ئامانجی یەكەممان هاوڵاتی و باشتركردنی دۆخی خزمەتگوزارییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکێکی هەولێر روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان، لەبارەی پچڕانی کارەبای گەڕەکی فەرمانبەرانی هەولێر، روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە. لە روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستاندا…
Total
0
Share