داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینار بووە

داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 9ی ئازاری 2024 تا 15ی ئازاری 2024 بڕی حەوت ملیار و 887 ملیۆن و 578 هەزار و 56 دیناربووە و لەو بڕەش 89٪ نەختینەیە و 11٪ی بەشێوەی چەکە.

ماڵپەڕی شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی هەفتەی رابردووی راگەیاند و لەو بڕەش 6 ملیار و 986 ملیۆن و 900 هەزار و 100 دیناری کە دەکاتە 89٪ نەختینەیە، هەروەها بڕی 900 ملیۆن و 580 هەزار و 350 دیناریش کە دەکاتە 11٪ بەشێوەی چەكە.

رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لە ماڵپەڕی شەفافییەتەوە بزانیت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی هۆکاری ڕێگریكردن لە دروستکردنی مزگەوتی گوندی ئەڵمانی ئاشکرادەکات

شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، ڕێگرییانکردووە لە دروستکردنی مزگەوتێک لە گوندی ئەڵمانی بەهۆکاری ئەوەی بناغەی مزگەوتەکە لەسەر خەزانێکی ئاو دروستکراوە.…
Total
0
Share