دەزگای لوتکە: پەنابەران بەلێشاو سوید بەجێدەهێڵن

دەزگای لوتکە، رایدەگەیەنێت، پەنابەران بەلێشاو وڵاتی سوید بەجێدەهێڵن.

دەزگای لوتکە، بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی پێشبینییە دیمۆگرافییەکان ئەمساڵ ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی سوید بەجێدەهێڵن زیاتردەبێت، ئەمەش بەهۆی سیاسەتی سنووردارکردنی کۆچبەرییەوەیە.

بەپێی ئامارەکانی دەزگای لوتکە، لە ماوەی مانگی کانوونی دووەم تاوەکو ئایاری 2024، زیاتر لە پێنج هەزار و 700 کۆچبەر وڵاتی سویدیان بەجێهێشتووە، هەروەها پێشبینیدەکرێت ئەو دۆخە تاوەکو کۆتایی ساڵی 2024 بەردەوامبێت.

هەربەپێی ئاماری دەزگاکە، ژمارەی داواکارییەکانی پەنابەری لەوڵاتی سوید لە ساڵی 1997ەوە بەو شێوەیە کەمنەبووە و ئەمە یەکەمجار نییە کە سوید دابەزینی گەورەی داواکاری پەنابەری بەخۆیەوە ببینێت لە ساڵی 2016، 28 هەزار و 939 کەس داوای مافی پەنابەرییان کردووە لە وڵاتەکەدا و بە شێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە لە چاو ساڵی 2015 کە 162  هەزار و 877 کەس داواکاریی مافی مانەوەیان کردبوو، بەوپێیەی حکومەتی وڵاتەکە لە ساڵی 2016دا سیاسەتەکانی کۆچبەریی توندتر کرد.

دەزگای لوتکە دەڵێت، ئێستا زیاتر ئەو کەسانەی کە لە بنەڕەتدا لە عێراق، سۆماڵ یان سوریاوە چوونەتە سوید، وڵاتەکە بەجێدەهێڵن، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتەکانی سنووردارکردنی هەشت ساڵی رابردوو.

 

 

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی گەرمیان شۆفێران لە داخستنی رێگایەک ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

بەریتانیا دوو هەزار بەندكراو لە یەك رۆژدا ئازاددەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share