لە کەناراوەکانی تونس 23 کۆچبەر ژێرئاوکەوتن

پاسەوانی نیشتمانیی تونس رایگەیاند،  23 کۆچبەر دوای ئەوەی هەوڵیاندابوو لە کەناراوەکانی باکوری رۆژهەڵاتەوە لە رێگەی دەریاوە بەرەو ئەوروپا کۆچ بکەن ژێرئاوکەوتون و بێسەروشوێنن.

لە راگەیەندراوێکدا پاسەوانی نیشتمانیی تونس ئەوەی خستەڕوو، ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای 23 کۆچبەر کە لە سەرەتای مانگی ئایاردا ویستویانە بە بەلەم کۆچ بکەن بۆ ئەوروپا و بێسەروشوێنن هێشتا بەردەوامە و پێنج کەس بەوهۆیەوە دەستگیرکراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دوو هەوڵی پەڕینەوەی کۆچبەرانیان بە شێوەیەکی نایاسایی بۆ ئەوروپا پووچەڵ کردووەتەوە و 52 کۆچبەریان رزگارکردووە و چوار تەرمیشیان دۆزیوەتەوە لە کەناراوەکانی سفاکس.

رەگەزنامەی ئەو کۆچبەرانە ئاشکرا نەکراوە کە رزگارکراون یاخود گیانیان لەدەستداوە و بێسەروشوێن بوون، بەڵام دوو کەس لە بێسەروشوێن بووەکان پەیوەندییان بەو کەسانەوە هەیە کە ویستویانە ئەو کۆچبەرانە بپەڕێننەوە بۆ ئەوروپا.

تونس یەکێکە لە خاڵە سەرەکییەکانی پەڕینەوەی کۆچبەران بۆ ئەوروپا بەتایبەتی ئەو کۆچبەرانەی کە ترسیان لە پەڕینەوە لە رێگاکانی دیکەی دەریای ناوەڕاستەوە هەیە بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران گفتوگۆی هەمواری یاسای بودجە دەكات

بابەتی دواتر

تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان دەستیپێکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share