سۆران عومەر: تائێستا یەک دینار بۆ تەمویلی مووچە نەهاتووە

پەرلەمانتارێک رایدەگەیەنێت، تائێستا یەک دینار بۆ تەمویلی مووچە نەهاتووە.

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا یەک دینار بۆ تەمویلی مووچە لە بەغدادەوە بۆ هەرێم نەهاتووە.

وتیشی، عێراق داوای بایۆمەتری لە هەرێم دەکات بۆ ئەوەی داتاکانی فەرمانبەر و خانەنشینان لەکێشەی کەم و زیادی دەربچێت.

بەپێی وتەی سۆران عومەر، “وەزارەتی دارایی عێراق دەڵێت، حکومەتی هەرێم هەموو مانگێک جۆرێک لیست دەنێرێت کە بەردەوام زیادکردنی تێدایە ئەوەش هۆکارە بۆ ئەوەی پرۆسەی وردبینیکردن قورس ببێت و بەغداد لەوە نیگەرانە”.

 

 

بابەتی پێشتر

دادگای فیدڕاڵی داواکەی حەسەن تۆران و راکان جبوری رەتکردەوە

بابەتی دواتر

بە تۆمەتی زیادەڕەوی و تێکدانی ژینگە دوو هاوڵاتی دەستگیرکران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share