کاتی دابەشکردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە ئاشکراکرا

وەزارەتی دارایی و ئابوری ڕایگەیاند، سبەی ڕۆژی 6ی حوزەیران موچەی وەزارەتی پەروەردە دابەشدەکرێت.

لە 25ی مانگی ڕابردوەوە حکومەتی هەرێم دەستی بە دابەشکردنی موچە کردووە، بەڵام هەموو لیستەکە پێکەوە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕانەگەیەندراوە.

لەماوەی سێ مانگی ڕابردووشدا وەزارەتی دارایی موچەی فەرمانبەرانی لە 25 مانگدا بە پێنج ڕۆژ بەسەر تەواوی وەزارەتەكاندا دابەش دەكرد، بەڵام لەم مانگەدا خشتەی پێدانی موچە گۆڕانكاری بەسەرداهاتووە و تائێستاش وەزارەتەكە هۆكارەكەی ڕوننەكردوەتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا: سیستمی نوێی دیجیتاڵیی پڕۆژەی ڕووناکی لە پێنج ناوچە دەخرێتەکار

وەزارەتی کارەبای هەرێم ڕایدەگەیەنێت، سیستمی نوێی دیجیتاڵیی پڕۆژەی ڕووناکی لە گەرمیان، دەربەندیخان، دووکان، چەمچەماڵ و سەیدسادق دەخرێتەکار. وەزارەتی…
Total
0
Share