ئاگادارییەک لە هاتوچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان

هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران و هاوڵاتییان دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئاگاداری سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییان دەکەینەوە، لە پێناو بەرژەوەندیی گشتی ئەم خاڵانەی لای خوارەوە بە سەرپێچی هەژمار دەکرێت و لایەنی کەمتەرخەم و سەرپێچیکار رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە:

  1. هاتوچۆی بارهەڵگرەکان لە دەروازەی عەربەت – سلێمانی و هاتنە ناوەوەیان تاوەکو کاتژمێر (9) ی بەیانی قەدەغەیە.
  2. بەهیچ شێوەیەک وەستانی ئۆتۆمبێل بە ستوونی یان بە گۆشە لەسەر شۆستە و شەقامە سەرەکییەکان رێگەپێدراونییە، وەک (شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، توی مەلیک، کانی با، سی مەتریی هەواری تازە و ئیبراهیم پاشا).
  3. وەستانی ئۆتۆمبێل بەهەموو شێوەیەک لەناو فولکەکاندا قەدەغەیە.
  4. وەستانی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامی سەرەکیی مەلیک مەحمود قەدەغەیە، واتە پێویستە لای راستی شەقامی خزمەتگوزاری بەکاربهێنرێت لەکاتی پێویستیدا بۆ وەستان یان سەرخستن و دابەزاندنی هاوڵاتییان.
  5. وەستانی ئۆتۆمبێل بە دوو ریز بەهیچ شێوەیەک رێگەی پێنادرێت.
  6. وەستانی ئۆتۆمبێل بۆ فرۆشتنی سەوزەو میوە قەدەغەیە بەهاوکاری لەگەڵ تیمەکانی زیادەڕەوی ئەم بڕیارە جێبەجێدەکرێت.

هاتوچۆی سلێمانی باس لەوەش دەکات، “تیمی هاتوچۆ لەو شوێنانە جێگیردەکرێت کە ئاستەنگی زۆری لەسەرە بەمەبەستی کەمکردنەوەی گرفتی هاتوچۆ و رێکخستنی رەوشی شەقامەکان، داواکارین لە هەموو لایەک پابەند بن بەم خاڵانەوە تاوەکو لە هەر سزایەکی یاسایی و دارایی بەدووربن “.

 

 

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

"رۆژانە 9 بۆ 10 كاتژمێر كارەبای نیشتمانی بە هاوڵاتییان دەدرێت"

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share