گەرمیان.. لە ڕوداوێكی هاتوچۆدا گەنجێك گیانی لەدەستدا

دیمەنێك لە ڕوداوەكە

لە ئاكامی ڕوداوێكی هاتوچۆ لەسەر ڕێگایەكی سەرەكی لە كەلار گەنجێك گیانی لەدەستدا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.

موقەدەم عەلی جەمال قدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەمە 13ی كانونی دووەم ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر ڕێگای کەلار-گردەگۆزینە ئۆتۆمبێلێک لەجۆری مازدای پیکاب کۆنتڕوڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بەدوو ئۆتۆمبێلی دیكەدا و لەئەنجامدا کەسێک سەرنشینێكی مازداكە بەناوی (هـ. ا. و.) لەدایکبووی 2001 گیانی لەدەستدا و شۆفێرەکەشی بەسەختی برینداربوو.

ئەوەشی خستەڕو، دوای چارەسەری سەرەتایی بۆ بریندارەکە لە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.

بابەتی پێشتر

مانچستەر سیتی 1-0 برایتۆن

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی: ساڵی دووەمی كۆرۆنا لە یەكەم دژوارتر دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی دەربەندیخان داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت بەهۆی رژانی ڕۆنی ڕەشەوە لەناو تونێلی دەربەندیخان تونێلەكە داخرا و شۆفێران وەكو رێگای جێگرەوە…
Total
0
Share