تونێلی دەربەندیخان داخرا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان رایدەگەیەنێت بەهۆی رژانی ڕۆنی ڕەشەوە لەناو تونێلی دەربەندیخان تونێلەكە داخرا و شۆفێران وەكو رێگای جێگرەوە رێگای سەر چیای بەرانان بەكاربهێنن.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەندیخان كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بەهۆی رژانی ڕۆنی ڕەشەوە لەناو تونێلی دەربەندیخان كە لە تانكەرێكی گواستنەوەی سووتەمەنییەوە ڕژابوو، لە ئێستادا تونێلەكە داخراوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، شۆفێران وەكو رێگای جێگرەوە دەبێت رێگای سەر چیای بەرانان بەكاربهێنن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: دەرفەتێکی باش هاتووەتە ئاراوە بۆ بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغداد

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ باڵیۆزی ئیتاڵیا کۆبووەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەم لەگەڵ بەڕێز نیکۆلۆ…
Total
0
Share