رەوەند مەلا مەحمود: حکومەتی خۆجێیی کەرکوک تەنها بۆ کورد نییە بەڵکو بۆ سەرجەم پێکهاتە و لایەنە سیاسییەکانە

بەرپرسێکی یەکێتی لە کەرکوک رایدەگەیەنێت، “حکومەتی خۆجێی کەرکوک تەنها بۆ کورد نییە، بەڵکو بۆ سەرجەم پێکهاتە و لایەنە سیاسییەکانی شارەکەیە”.

رەوەند مەلا مەحمود، لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوک-ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “حکومەتی خۆجێیی کەرکوک تەنها بۆ کورد نییە، بەڵکو بۆ سەرجەم پێکهاتەکانی کەرکوک و لایەنە سیاسییەکانی شارەکەیە، هەموویان بەشدارن تیایدا”.

باسی لەوەش کرد، “دەبێت تەنها بیر لەوە بکەینەوە کە پێکەوەژیان بپارێزین و پێداویستییەکانی پشتیوانیکردن لەو حکومەتە خۆجێییە فەراهەمبکەین”.

رەوەند مەلا مەحمود، وتیشی، “دەبێت هەوڵبدەین گرفتەکانی کەرکوک لەڕووی خزمەتگوزاری و ئابوریییەوە چارەسەربکرێن و گەندەڵی نەمێنێت و لایەنی ئەمنیی شارەکە بەهێزبکرێت”.

بابەتی پێشتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا کەسێک گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی جێبەجێكردنی چەند پرۆژەیەكی نوێ ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share