ژمارەیەك پەرلەمانتار داوادەكەن پەرلەمان دەنگ بە لابردنی لێبڕینی موچە بدات

دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستان

لە یاداشتێکدا 27 پەرلەمانتاری فراکسیۆنە جیاوازەکانی پەرلەمانی کوردستان داوا لە سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، دەنگدان لەسەر نەهێشتنی لێبڕینی 21%ی موچە بۆ کارنامەی دانیشتنەكەی سبەی پەرلەمان زیاد بکرێت.

ئەو 27 پەرلەمانتارە لە یاداشتەكەیان، كە ئاڕاستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانیان کردووە، داوادەكەن بەمەبەستی دەکردنی بڕیارێک بۆ پابەندکردنی حکومەت بە گەڕاندنەوەی داهاتەکان بۆ خەزێنەی گشتی و کۆتاییهێنان بە لێبڕینی 21%ی موچە و دابەشکردنی موچە بەپێی یاسا، ئەو بڕگەیە بۆ دانیشتنەكەی سبەی پەرلەمان زیادبكرێت.

لەلایەكی دیكەوە 15 پەرلەمانتار لە یاداشتێكی جیاوازدا داوایان لەدەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان كردووە، بڕگەیەکی دیکە بۆ کۆبونەوەی سبەی پەرلەمانی کوردستان زیادبکرێت، لەبارەی چارەنووسی مامۆستایانی وانەبێژ و سێ یەکەمەکانی زانکۆ و یەیمانگاکان لەگەڵ فەرمانبەرانی گرێبەست بەئامادەبونی لایەنی پەیوەندیدار.

28 مانگی ڕابردوو كۆبوونەوەیەكی پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی بەشێك لە وەزیرەكانی حكومەت ئەنجامدرا، لە دانیشتنەكەدا زۆربەی پەرلەمانتاران و فراكسیۆنەكان دژی لێبڕینی موچە قسەیان كرد، بەڵام دوای 18 كاتژمێر گفتوگۆ هیچ بڕیارێك لەبارەی لابردنی لێبڕینی موچە نەدرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: ژمارەیەک بڵندگۆ دەستیبەسەرداگیرا کە هاوڵاتییانی بێزارکردبوو

قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ ڕایگەیاند، لیژنەکانیان بەردەوامن لە گەڕان و بەسەرکردنەوەی بازاڕ، فرۆشگا و شوێنە گشتییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە ناوبازاڕی…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەوڵی ئێمە لەپێناو دروستکردنی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەیە دوور لە بەرژەوەندیی حزبی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایدەگەیەنێت، هەوڵی ئێمە لەپێناو دروستکردنی هێزێکی نیشتمانیی تۆکمەیە دوور لە بەرژەوەندیی حزبی کە ئامانجەکەی تەنیا…
Total
0
Share