خۆپیشاندانی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان برینداری لێکەوتەوە

جارێکی دیکە خۆپیشاندانی دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لە بەردەم وەزارەتی دارایی عێراق دەستیپێکردەوە و بەهۆی دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزیشەوە برینداری لێکەوتەوە.

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە بەیانی ئەمڕۆوە جارێکی دیکە ژمارەیەکی زۆر لە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان لەبەردەم وەزارەتی دارایی دەستیان بە خۆپیشاندانی ناڕەزایەتیی کردەوە.
ئاشکراشیانکرد، خۆپیشاندەران داوا دەکەن دەرفەتی دامەزراندنیان پێبدرێت، بەهۆی رێگریکردنیشیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گرژی و ئاڵۆزی دروستبوو و تا ئێستا زیاتر لە 22 کەس برینداربوون.

لە ئێستادا فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغداد گەیشتووەتە شوێنی خۆپیشاندانەکان و لە هەوڵی هێورکردنەوەی دۆخەکەدایە.

خۆپیشاندانەکان لە دوای ئەوە دێن کە لە کۆی 60 هەزار دەرچووی بەشە پزیشکییەکان بڕیاری دامەزراندن تەنها بۆ 29 هەزار دەرچوو دەرچووە.

 

بابەتی پێشتر

سێیەمین فێستیڤاڵی هەنجیر لە تەقتەق سازدەکرێت

بابەتی دواتر

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ناردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share