ژنێك هاوسەرەكەی بە “قاچی” كوشت

ژنێكی دانیشتووی شارۆچكەی تەلەعفەر هاوسەرەكەی خۆی كوشت.

بەپێی زانیارییەكان، پیاوەكە لە خەودا بووە و هاوژینەكەی بە خەوتوویی بە قاچی “مقەست” پەلاماریداوە و كوشتوویەتی.

سەرچاوەیەكی ئەمنی لە پارێزگای نەینەوا ڕایگەیاند، ژنەكە تەمەنی 35 ساڵە و بەدەست تەنگژەی دەروونییەوە دەناڵێنێت و ڕاپۆرتی پزیشكیی هەیە لەو بارەیەوە.

سەرچاوەكە ئاشكرایكرد، ئەو ژنە هاوسەرەكەی بە مقەستی قژبڕین كوشتووە و دوای چەند كاتژمێرێك لە ئەنجامدانی “تاوان”ـەكە، لە لایەن هێزە ئەمنییەكانەوە دەستگیركراوە و لێكۆڵینەوە لە ڕووداوەكە دەكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین لێدوانی تەندروستیی عێراق لەبارەی بڵاوبوونەوەی نەخۆشی هەوکردنی پەردەی مێشک

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، چاوەڕێی ئەنجامی پشکنینیەکان دەکەن بە مەبەستی زانینی ھۆکاری زیادبوونی نەخۆشیی هەوکردنی پەردەی مێشک…
Total
0
Share