لەماوەی 10 ساڵی رابردوودا، نرخی مسقاڵێک زێڕ دوو هێندە زیاتر بەرزبووەتەوە

بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ، یەکێکە لە بابەتە زۆر گەرمەکانی سۆشیاڵمیدیای ئەمڕۆ، ئێستا مسقاڵێک زێڕی عەیاری 21 بە 530 هەزار دینارە، بەوەش دوو هێندە زیاتر بەرزبووەوە بەراورد بە ساڵی 2014.

ئەمڕۆ، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ، هاوتای 2506 دۆلارە، هەر ئۆنسەیەک 31.1 گرامە و هەر کیلۆیەک زێڕیش ئەمڕۆ هاوتای 80 هەزار دۆلارە، بەڵام بەر لە 10 ساڵ، نرخی هەر ئۆنسەیەک 1250 دۆلار بووە و هەر کیلۆیەکیش هاوتای 40 هەزار دۆلار بووە.

جگە لەوەی لە ساڵی 2014دا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی بە دینار لە نێوان 118 هەزار بۆ 120 هەزار دیناردا بوو، ئەمڕۆ بەهای 100 دۆلار هاوتای 149 هەزار و 250 دینارە.

نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیاری 21 لە ساڵی 2014دا، بە دینار هاوتای 210 هەزار دینار بووە، بەڵام ئەمڕۆ نرخی هەمان مسقاڵ 530 هەزار دینارە.

کانزا رەنگ زەردەکە، بایەخی زیاتر بووە و بە درێژایی مێژوو، یەکەم جارە نرخی ئۆنسەیەکی 2500 دۆلار تێپەڕبکات.

بابەتی پێشتر

لەبارەی رێگای چەمچەماڵ - سەنگاوەوە شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە

بابەتی دواتر

ئامارێک: 18 ملیۆن دارخورما لە عێراقدا هەن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بەیانی ئەمڕۆ لە مامەڵەکانی ئاسیادا نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە…
Total
0
Share