پارێزگاری كەركوك سەرۆكایەتیی یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی دەكات
رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك سەرۆكی لیژنەی باڵای ئەمنی، سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی فراوانی لیژنەی ئەمنی كرد بە ئامادەبوونی جێگری هونەریی پارێزگار، سەرۆكی ئەركانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكان، فەرماندەی پۆلیسی كەركوك، یاریدەدەری هونەری، بەڕێوەبەر و نوێنەرانی خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان و هەواڵگرییەكان.
پارێزگاری كەركوك لە كۆبوونەوەكەدا رایگەیاند، ئەمڕۆ پشتیوان بە خودا یەكەم كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای كەركوكە كە دڵنیام كارەكانمان بە گیانی بەرپرسیارێتی و یەك تیم دەبێت.
لە كۆبوونەوەكەدا پشتیوانیكردنی هێزە ئەمنییەكان لەپێناوسەقامگیریی كەركوك و پێكەوەژیانی پێكهاتەكان جەختیلێكرایەوە.