بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکە نۆرەگرتنی کرد بە ئەلیکترۆنی

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و کاروباری شارستانیی هەولێر بڕیاریدا نۆرەگرتن بکەنە ئەلیکترۆنی.

بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە و کاروباری شارستانیی هەولێر بڵاویکردەوە، بۆ نەهێشتنی قەرەباڵغی ناو فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانیی سەنتەری شاری هەولێر، فەرمانگەکانی کارتی نیشتمانیی هەولێر رۆژهەڵات و رۆژئاوا، لەبەر بەرژەوەندی هاوڵاتییان بڕیارماندا بە کاراکردنی سیستمی نۆرەی ئەلیکترۆنی بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بتوانن لە ماڵەوە نۆرەبگرن و لەکات و بەرواری دیاریکراودا سەردانی هەردوو فەرمانگەی ناوبراو بکەن.

ئاشکراشیکرد، لە رێکەوتی یەکی شوبات نۆرەی ئەلیکترۆنی کارا دەکرێت و لێرەوە دەتوانن نۆرەبگرن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نەبەرد عومەر: پارەی کارمەندانی رۆژی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت

بەرپرسێکی کۆمسیۆن رایگەیاند، پارەی کارمەندانی رۆژی دەنگدان لە هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت. نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم، لە…
Total
0
Share