ئاسایشی سلێمانی: لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر بکوژی هاوڵاتییەکەی هەولێرمان دەستگیرکرد

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ” لە ماوەی كەمتر لە 24 كاتژمێردا بكوژی هاوڵاتییەكەی هەولێرمان دەستگیركرد”.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، دوای ئەوەی شەوی رابردوو كاتژمێر 10:30ی خولەک لە شاری هەولێر، هاوڵاتییەك كە خاوەنی پێشانگای كڕین و فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە لە پڕۆژەی نیشتەجێبوونی (ئیسكانی نوێ) لە هەولێر كوژرا.
باس لە ئەوەش دەكات، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی، دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و دەستنیشانكردنی شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار، بە بڕیاری دادوەری لێكۆڵینەوەی ئاسایش، بەیانیی ئەمڕۆ تووانیان بكەری تاوانەكە لە شاری سلێمانی دەستگیربكەن و رووبەڕووی یاسای بكەنەوە.
بابەتی پێشتر

تەندروستیی کەرکوک لەسەر تووشبوون بە ئاوڵەی مەیمون روونکردنەوەدەدات

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share