کارەبا لە سەرانسەری لوبنان بڕا

لە دواینیوەڕۆی ئەمڕۆوە لە سەرجەم بەشەکانی وڵاتی لوبنان بە فڕۆکەخانەکان و زیندانەکانیشەوە کارەبا بڕاوە.

میدیاکانی لوبنان بڵاویانکردەوە، بەهۆی تەواوبوونی سووتەمەنی وێستگەکانی دابینکردنی کارەبای لوبنان پچڕانی گشتیی کارەبا لە سەرانسەری وڵاتەکە روویداوە.

لای خۆیانەوە بەرپرسانی لوبنان دڵنیاییاندا لە چارەسەرکردنی کێشەکە لە شوێنە گشتییەکان لە رێگای دابینکردنی مۆلیدەوە.

عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی بڕێکی زۆری پێداویستی لوبنان لە سوتەمەنی وێستگەکانی کارەبا لە لوبنان پڕدەکاتەوە، بەڵام بەهۆی رادەستنەکردنی شایستە داراییەکانی لەلایەن ئەو وڵاتەوە هەناردەکردنی سوتەمەنی راگرتووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک دەستبەکاردەبێت

بابەتی دواتر

راكان جبوری: یەكێتی كۆتایی بە هێزی عەرەب هێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share