وردەکاریی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی گەنجەکەی تەکیە راگەیەندرا

پۆلیسی سلێمانی وردەکاریی دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی کوشتنی گەنجەکەی ناحیەی تەکیە و بریندارکردنی کەسێکی ئاشکراکرد.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ له ‌ناحیه‌ی‌ ته‌كیه‌ی‌ كاكه‌مه‌ند له ‌نێوان دوو بنه‌ماڵه‌دا شه‌ڕ و ئاڵۆزی‌ دروستبوو، لە ئەنجامدا كه‌سێك كوژرا و كه‌سێكی‌ تر برینداربوو، دەستبەجێ هێزه‌كانی‌ پۆلیس گه‌یشتنه‌ شوێنی‌ رووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان بۆ ده‌ستگیركردنی‌ تۆمه‌تباران ده‌ستیپێكرد، دوای‌ وه‌رگرتنی‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر، توانرا له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ ته‌كیه‌وه‌ به ‌هاوكاری‌ به‌شی‌ پۆلیسی‌ دووكان سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن.

ئاشکراشیکرد، له ‌ئێستادا تۆمه‌تباران (ل، ع، ع- د، ل، ع – د، ل، ع) به‌ بڕیاری‌ دادوه‌ر و به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 406 له ‌یاسای‌ سزادان راگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.

بابەتی پێشتر

سێ رۆژە ئاگرێک لە شاری ئیزمیری تورکیا کەوتووەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵنەکراوە

بابەتی دواتر

شارەوانیی سلێمانی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی گرنگ رادەگەیەنێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شەقامێکی سلێمانی بەربەستکراوە و هاتوچۆ روونکردنەوە دەدات

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی شۆفێران ئاگادارده‌كاته‌وه‌، شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حممود له‌ پردی سه‌رچنار به‌ ئاراسته‌ی به‌نزینخانه‌ی سارا بەربەستکراوە.…
زیاتر ببینە

لەبارەی لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکانیەوە مەسعود حەیدەر روونکردنەوە دەدات

مەسعود حەیدەر لەبارەی لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکانیەوە روونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “پابەندی یاساین”. مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی عێراق، لەروونکردنەوەیەکدا…
Total
0
Share