شارەوانیی سلێمانی جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی گرنگ رادەگەیەنێت

سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی دەڵێت، “پڕۆژەی دروستكردنی پاركی ئۆتۆمبێل و سەوزكردنی بەردەم پێشانگای نێودەوڵەتی لە تاسڵوجە لە لایەن شارەوانیی سلێمانییەوە جێبەجێدەكرێت”.

لە راگەیەندراوەكەی شارەوانیی سلێمانیدا هاتووە، بە بڕیاری لەیلا عومەر سەرۆكی شارەوانیی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی تاسڵوجە و بەرێوەبەرایەتیی باخچەكانی سلێمانی و بەشی ئامێرەكانی شارەوانی دەستیان کرد بە دروستكردنی پڕۆژەی پاركی ئۆتۆمبێل و سەوزایی بۆ بەردەم پێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی لە تاسڵوجە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، “دیزاینەكە پێكهاتووە لە وەستانی ئۆتۆمبێل و زیادكردنی رووبەڕی سەوزایی بۆ بەردەم پێشانگاكە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی راپەڕین روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵێکی ناڕاست بڵاوکردەوە

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستی راپەڕین هەواڵێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، لە چەند ئەکاونتێکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەواڵێکی دامەزراندنی ژمارەیەک کارمەندی تەندروستیی…
Total
0
Share