توێژینەوەیەكی “شۆكهێنەر” پەیوەندیی كەشوهەوا بە ئازاری جومگەكانەوە ئاشكرادەكات

توێژینەوەیەكی نوێ دەڵێت، “هیچ پەیوەندییەكی راستەوخۆ” لەنێوان كەشی سارد و هەستكردن بە ئازاری جومگەكاندا نییە، وەك ئەوەی سایتی “theconversation” بڵاویكردووەتەوە.

ئامادەكارانی توێژینەوەكە، كە بە یەكەمینی لەو جۆرە توێژینەوانە دادەنرێت، بوونی “هەر پەیوەندییەكی راستەوخۆ لەنێوان پلەی گەرمی یان شێ و زۆرینەی ئازاری جومگە و ماسولكەكان” رەتدەكەنەوە.

زۆرینەی جار كەشوهەوا بە مەترسیی تووشبوون بە دۆخە تەندروستییە نوێ و بەردەوامەكانەوە گرێدەدرێت، بۆ نمونە، دابەزینی پلەی گەرمی دەبێتەهۆی زیادبوونی نیشانەكانی رەبۆ.

یان پلەی گەرمیی بەرز مەترسیی تووشبوون بە كێشەكانی دڵ زیاددەكات، وەك ناڕێكیی لێدانی دڵ، جەڵتە و نەخۆشییەكانی دیكەی دڵ.

زۆر كەسی دیكە باوەڕیان وایە كە كەشوهەوا پەیوەندی بە ئێش و ئازارەكانی جەستەوەیانەوە هەیە.

بۆ نمونە، دوو لە سێ كەس لەوانەی بە دەست “لاوازیی ئێسك” لە ئەژنۆ، بەشی سەرەوەی ئێسكی قاچ یان دەستەوە دەناڵێنن پێیانوایە دابەزینی پلەی گەرمی نیشانەكانیان زیاددەكات، وەك ئەوەی “توێژینەوەیەكی پێشوو” ئاشكرایكردووە.

بەڵام توێژینەوە نوێیەكە “ئەنجامێكی شۆكهێنەر” ئاشكرایدەكات، گۆڕانكارییەكان لە پلەی گەرمیی هەوا یان شێ یان پەستانی هەوا و بارانبارین “نابێتەهۆی زیادبوونی مەترسیی دەركەوتنی نیشانەكانی ئازاری ئەژنۆ یان بەشی سەرەوەی ئێسكی قاچ یان بەشی خوارەوەی پشت”.

ئەنجامی توێژینەوەكە ئاماژەدەدات بەوەی ئێمە “هەست بە ئازاری جومگە و ماسولكەكان ناكەین بەهۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە، رۆژی سارد مەترسیی تووشبوونمان بە ئازاری ئەژنۆ و پشت زیادناكات”.

بۆیە “هیچ پەیوەندییەكی راستەوخۆ لەنێوان كەشوهەوا و ئازاری پشت و جومگەكاندا نییە، كەشوهەوا هەوكردنی جومگەكانت بۆ دروست ناكات”.

بەڵام لە هەمان كاتدا، كەشوهەوا كاریگەری دەبێت لەسەر “هۆكار و هەڵسوكەوتی دیكە” كە چۆنیەتیی تێگەیشتنمان لە ئازار و كۆنتڕۆڵكردنی دیاریدەكات، وەك ئەوەی سایتی “ساینس ئەلێرت” بڵاویكردووەتەوە.

بۆ نمونە، هەندێك كەس رۆتینی چالاكییە جەستەییەكانیان لە وەرزی زستاندا دەگۆڕن، حەز لە پشوو و مانەوە لەسەر جێگا و قەنەقە دەكەن بەراورد بە ئەنجامدانی راهێنانی وەرزشی.

هەندێكی دیكە رۆتینی خەوتنیان دەگۆڕن یان كەمتر دەكەون، كاتێك كەشوهەوا سارد یان زۆر گەرم بێت.

دەشێت خەوتنی خراپ لە شەودا ببێتەهۆی دەركەوتنی ئازار لە پشت و ئەژنۆدا.

بەهەمان شێوە گۆڕانكارییەكانی میزاج، زۆر كات لە ئاكامی كەشی سارد یان زۆر گەرمەوە روودەدەن، كە دەبێتەهۆی زیادبوونی ئازاری پشت و ئەژنۆ.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق: فڕۆکەخانەی بەغداد بەڕووی سەرجەم هاوڵاتییان و گەشتیاراندا کرایەوە

بابەتی دواتر

پێنتاگۆن 12.5 ملیار دۆلاری بۆ نوێکردنەوەی بنکەکانی هێزی ئاسمانیی وڵاتەکەی تەرخانکرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی هەولێر لەمانگی ڕەمەزاندا دەوامی دامودەزگا و نەخۆشخانەکان کەمدەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، دەوامی سەرجەم دامودەزگاکان و نەخۆشخانەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی بەهۆی مانگی ڕەمەزانەوە ماوەی یەک کاتژمێر کەمکردەوە.…
Total
0
Share